کازمی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاند پاشەکشێ لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت ناکەن و هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

مستەفا کازمی لە تویتیێکدا رایگەیاند: بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان.

ئەو لە تویتەکەیدا بە زمانی کوردی و عەرەبی دەڵێت “ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كوشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەینیەكی باشتر.

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت پشتیوان بەخودا، هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button