بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر: داوای توندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزیمان کردووە

لڤین:

بەرێوەبەی تەندروستی هەولێر رایگەیاند دۆخی کۆرۆنا لە شارەکە خراپە و دەڵێت ئەنجامی تووشبوون لە ستاندارەکان دەرچووە، لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆشەوە دەڵێت داوای توندکردنەوەی رێکارەکانمان کردووە بەڵآم قەدەغەی هاتووچۆنا.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر راگەیاند، لە شاری هەولێر، رێژەی تووشبوون لە ئەنجامی پشکنینەکاندا لە 2.2٪ بووەتە 10٪؛ لە کاتێکدا بەگوێرەی ستاندارەکان، نابێت رێژەکە لە 5٪ زیاتر بێت.

ناوبراو کەناڵی بە کوردستان24ـی راگەیاند: زیاتر لە هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سنوری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون و ئەمەش لە هەندێک شوێن کێشەی کەمی کارمەندی بۆ دروستکردووین.

ئەو هۆشداریدا بە هاوڵاتیان وتی: قەرەوێلەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پڕبوون “لە ئێستادا ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە و ئێمە داوامان نەکردووە، بەڵام وەکو وەزارەتی تەندروستی داوامان کردووە رێکارەکان تووندتر بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button