ئەو ژنەی لە چەمچەماڵ سوتابوو گیانی لەدەستدا

لڤین:

ژنێكی گەنجی دانیشتووی چەمچەماڵ دوای سوتانی بەشێکی زۆر لە جەستەی، ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ئافرەتێک بە ناوی رۆشنا شەهید فوئاد، لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ بەهۆی روداوی ئاگركەوتنەوە بەشێكی زۆر لە جەستەی سوتابوو، گەیەندرابوویە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.

دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی لەو نەخۆشخانەیە بۆکرابوو ڕەوانەی سلێمانی كرابوو بەڵام بەهۆی زۆریی ڕێژەی سوتاوییەكەیەوە، ئەمڕۆ شەممە دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button