حکومەتی سوریا رێگری لە کۆنفرانسێکی ئۆپۆزسیۆن لە دیمەشق کرد

لڤین:

حکومەتی سوریا رێگری لە کۆنفرانسێک کرد لە دیمەشق ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتە دەروست بکرێت.

لیژنەی هەماهەنگی نیشتمانی سوریا ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی سوریا ئەمڕۆ ڕێگریان لە کۆنفرانسێک کرد کە لەلایەن نوێنەرانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ساز کرابوو بڕیار درابوو لە دیمەشق ساز بکرێت بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی بەرەیەک بە ناوی بەرەی نیشتمانی دیموکراتی (جود).

حەسەن عەبدولعەزیم، ڕێکخەری گشتی دەسەڵاتی هەماهەنگی نیشتمانی بە ( RT ) ی رووسی ڕاگەیاند لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە درەنگانێکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە دەسەڵاتدارانی سوریا پێیانراگەیاندوون کۆنگرەکەیان قەدەغەیە پێش ئەوەی داواکارییەک پێشکەش بە وەزیری ناوخۆ بکەن .

ئەو وتیشی، لیژنەی ئامادەکاری بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسەکەی داوە، بەتایبەت کە دەسەڵاتداران “نەک تەنیا ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوە، بەڵکو ئەندامانی ئاسایشی دەوڵەت و پۆلیسیان نارد و لەبەردەم ئەو بینایەدا بڵاویانکردنەوە کە بڕیار بوو کۆنفرانسەکەی لێ ئەنجام بدریت، ڕێگریی لە چوونە دەرەوە و چوونە ژوورەوەش کرد، ڕێگریی لە میدیا و ڕۆژنامەنووسانیش کرد کە ڕووماڵی ئەو دۆخە بکەن کە ڕوودەدات.

کۆمیسیۆنەکە کە یەکێکە لەقەوارە گەورەکان کە ژمارەیەک هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێکدەهێنێت ڕایگەیاند، ئەو کۆنگرەیە بۆ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی جود ئەنجامدەدات.

ئەو بەرەیە کۆمەڵێک هێزی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سوریان کە هەر لەئێستاوە جەخت لە چارەسەری سیاسی دانوستان دەکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button