کەشتییەکی ژاپۆنی زیانێکی گەورەی بە ئابوری جیهان گەیاندووە

لڤین:
ئەو کەشتییەی کە هەموو24 کاژمێرێک زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە ئابوری جیهان دەدات تا ئێستا لە نۆکەندی سوێس دەرنەهاتووەتەوە و کۆمپانیای خاوەنداریشی داوای لێبوردن دەکات.
کەشتی (ئێڤەر گرین) کە کار بۆ کۆمپانیای شۆی کیسێن کەی کەی ژاپۆنی دەکات لە رۆژی سێشەممەوە، لە نۆکەندی سوێس گیریخواردووە و تا ئێستا نەتواندراوە رزگار بکرێت.
کەشتیەکە 400 مەتر درێژە و بەتەواوەتی نۆکەندی سوێسی داخستووە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 230 کەشتی بارهەڵگر کێشەیان بۆ دروستبووە بۆ گەڕانەوەیان دەبێت رێگایەکی کۆن بەکار بهێنن کە بەدەوی کیشوەری ئەفریقادا دەبێت بسوڕێنەوە.
کەشتییەکە کە ئاڵای پەنەمای بەسەرەوەیە و کاریش بۆ کۆمپانیا ژاپۆنییەکە دەکات بە وتەی کۆمپانیا یابانییەکە تا ئێستا سەرجەم هەوڵەکان بۆ دەرهێنانەوە و سەرئاوخستنەوەی کەشتیەکە شکستی هێناوە، هەربۆیە داوای لێبوردن دەکەن.
نۆکەندی سوێس لە وڵاتی میسرە و 6 کیلۆمەتر پانە و 193 کیلۆمەتر درێژیەکەیەتی، داخرانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، زیانی 9 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بە جیهان دەگەێنێت.
لە رۆژی سێ شەممەوە نۆکەندەکە داخراوە و دیار نیە کەی دەکرێتەوە. تیمێکی تایبەتی هۆڵەندی لە رێگەدان و بریارە 28ی ئەم مانگە بگەنە نۆکەندی سوێس و ئەوانیش هەوڵی خۆیان بدەن بۆ دەرهێناوە و سەرئاوخستنەوەی کەشتیەکە.
بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان کەشتییەکە200 هەزار تۆنی بار هەڵگرتووە فاینەنشیاڵ تایمز هۆشداری دەدات لە داخستنی کە کاریگەری هەیە لەسەر بازاڕی نەوت کە نرخی نەوتی خاوی برێنت تا 6 ٪ بەرز دەکاتەوە.
تیمەکانی ڕزگارکردن پێشبڕکێ دەکەن بۆ خستنەوەکاری کەشتییەکە بەڵآم سەرجەمیان ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس دەبنەوە.