مەڵبەندی ٢ی کەرکوکی یەکێتی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لڤین:

نوسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی روونکردنەوەیەک لەبارەی نوسراوێک لەبارەی رێگریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز بڵاودەکاتەوە و دەڵێت ساختەکراوە.

راگەیاندنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لە توونکردنەوەکەدا دڵێت: بە داخەوە چەند کەسێکی نەفس نزم، سەر لێشێواو و ساختەچی، هەڵساون بە دروست کردنی نوسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە گوایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەیتوانیوە ڕەزامەندی وەربگرێت لە ئیدارەی کەرکوک بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز.

ئەوەشی وتووە: لەبەر  هەستیاری بارودۆخی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی کرۆنا بە باشمان زانی هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک نەکەین لە یادی نەورۆزدا، وە داوایی ڕەزامەندیمان لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردوە بۆ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵ و یادەکانی نەورۆز و ڕاپەڕین و سەری ساڵی کوردی.

راشیگەیاندووە “لە هەر حاڵەتێکدا کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ویستی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگ و کۆرو کۆبونەوەی هەبێت لە ناو شاری کەرکوک هێز نیە بتوانێت ڕێگری لێ بکات “.

نوسراوە ساختەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button