“ژمارەیەکی زۆر پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرنابوون”

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێژەی تۆماركراوانی رۆژانەی كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە ١١% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و بێگومان ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروستكردووە.
وتەنێژی وەزارەتەکە راشیگەیاندووە: لەهەمانكاتدا رێژەی تۆماركراوانی رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە ١١% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت، تكایە با هەموو لایەك هاوكاربن لە تێپەڕاندنی ئەم شەپۆلە بەهێزە بە كەمترین زیان.