ستیکەرێک تەمەنی میوەکان بۆ دوو هەفتە درێژ دەکاتەوە

لڤین:

ستیکەرێک دروستکراوە کە تەمەنی میوەکانی بۆ دوو ئەوەندەی ماوەی ئاسایی درێژ دەکاتەوە و داهێنەرەکەشی دەڵێت بەفیڕۆچونی خۆراک کەم دەکاتەوە.

ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە نیوەی میوە و سەوزەی تازە بە فیڕۆ دەچێت، بەڵام داهێنانێکی نوێ بانگەشەی درێژکردنەوەی ژیانی میوەکان دەکات

ستیکس فرێش ئەو ستیکەرەیە کە تەمەنی میوەکان درێژ دەکاتەوە و ستیکەرەکە دەتوانێت 14 ڕۆژی تەمەنی میوەکان زیاد بکات،  ئەوەش بە دروسکردنی چینێکی پاراستن لە بۆ میوەکە لە ئێستادا داهێنەرەکەش لە هەوڵدایە ئەو ستیکەرە بۆ سەوزەش زیاد بکات.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوە جیهانییەکان چین پێشەنگی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە فڕێدانی میوە و سەوزە و ساڵانە زیاتر لە ٩١ ملیۆن تۆن میوە و خۆراک فرێدەدرێت.

هاوکات باس لەوەشدەکرێت بە نزیکەیی سێ یەکی هەموو ئەو خۆراکانەی لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێ بە فیڕۆ دەچێت، بەڵام ئێستا داهێنەرێک بە ڕێگایەک داهاتووە بە دروستکردنی ستیکەری میوە تەمەنەکەی زیاتر درێژتر دەکاتەوە تەنها بە پێوە لکاندنی ستیکەرەکە.

داهێنەری ستیکس فرێش دەڵێت کە ستیکەر بەهەمان شێوەی ئەو پاراستنە سروشتییانەی لەلایەن ڕووەکەوە بەکاردەهێندرێن، میوەکە دەپارێزێت و ژافری زەینەدین دەڵێت: بە لێدانی یەک دانە بە پارچەیەک میوە دەتوانێت تا دوو هەفتە تەمەنی درێژ بکاتەوە.

زەینەدین دەڵێت لکێنەرەکانی (ستیکس فرێش) چارەسەری برسێتی میوەکە دەکەن و تەندروستی باش دەکەن بە پێدانی کاتی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی میوە

کاتێک کە لکێنەرەکە بە میوەکەوە دەلکێندرێت، ماددە کیمیاییەکان بڵاودەبنەوە بۆ دروستکردنی چینێکی پاراستن کە ڕووی میوەکە دادەپۆشێت و پرۆسەی پێگەیشتن خاو دەکاتەوە.

لەیکەر ەکان بە باشترین شێوە کار لەسەر سێو و ئەڤۆکادۆ و میوەی ترشەکان دەکەن. ئێستا یانه ی زه ینه دین کار له سه ر ئەوە دەکەن کە ژیانی سه وزەش رزگار بکەن.

بە کەمکردنەوەی پاشەڕۆی خۆراک داهێنەری ستیکەرەکە هیوایوایە یارمەتی جوتیاران و دابەشکەر و دوکاندارو بەکاربەرەکان بدات لە پاشەکەوتکردنی پارە وپاراستنی ژینگە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button