دانیشتنی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە دواخرا

هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كۆببێتەوە، بەڵام جارێكی دیكە دانیشتنەکە دواخرا و بۆ ڕۆژی یەكشەممە 28ی ئازاری 2021 دانیشتنەکە ئەنجام دەدرێت.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “لەڕوانگەی پێویستی بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ داڕشتنی كۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە 28ی ئازار دواخرا.”
ئەوەش دوای ئەوە دیت کە ماوەی هەفتەیەکە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەکان بەچڕی بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانن ئامانج و داواکاریەکانی خۆیان لە یاساکەدا جێگیر بکەن بەڵام هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتووەتەوە.