ئۆتۆمبێلی بوک و زاوایەک تووشی رووداوی هاتووچۆبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێكدادانێك لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل دروست بوو، سەرنشینی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە بووك و زاوایەكی تێدا بوو بێهۆش بوون.
پێكدادانەكە لەسەر ڕێگەی هامڵتۆن بووە لەنێوان سۆران – چۆمان و لەئەنجامدا سەرنشینەکانی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە بووك و زاوایەكی تێدا بووە، بێهۆش بوون وبەوهۆیەشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراون.
بەگوێرەی زانیاریەکان زاواکە خەڵكی ماویلیانە سەر بە قەزای سۆران و ئۆتۆمبێلەكەی تریش خەڵكی گوندی رەزانن لەو دەڤەرە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.