وەزارەتی تەندروستی ٧٢٥ تووشبووی نویی کۆرۆنا تۆمارکرا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی بەرزترین رێژەی کۆرۆنای لە ماوەی زیاتر لە شەش مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و پێنج تووشبووی ڤایرۆسەکەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم  لە ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا رایگەیاند ٧٠٠٩ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە و تیایدا ٧٢٥  تووشبوو تۆمارکراوە.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە لەو ماوەیەدا ٢٣٨ تووشبووی نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە و پێنج توسبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەکە کۆی ئامارەکانی کۆرۆنای لە هەرێمدا بڵاوکردووەتەوە  و تیادا ئاشکرای کردووە تا ئێستا ١١٨ هەزار و ١٣٧ تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و کە لە نێویاندا ١٠٧ هەزار و ٨٧٨ کەسیان چاکبوونەتەوە.

ئەوەشی راگەیاندووە لە ئێستادا ٦٦٣٢ کەس لە ژێرچارەسەردا ماونەتەوە و ٣٦٢٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button