ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی ئۆجالان ئاشکرا کرا

لڤین:

محەمەدی برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند براکەی بە کۆبونەوە لە رێی تەلەفۆنەوە رازی نییە و دوای کرد “دەمەوێت پارێزەرەکانم بێن بۆ ئێرە و چاوپێکەوتنم لەگەڵ بکەن”.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دوای ئەوەی دوێنێ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بە تەلەفۆن گفتوگۆی کرد، ئەو دیدارە کە بە چاودێری داواکاری گشتیی ئورفا بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا ئۆجالان لە بەردەوامیی قسەکانیدا بوو پەیوەندییەکە پچڕا، بە هەمانشێوەش پەیوەندی تەلەفۆنی حامیلی یڵدرم لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بڕدرا.

محەمەد ئۆجالان وردەکاری ی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ براکەیدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئاشکراکرد وتی: لە دەوروبەری کاتژمێر 13.45 خولەک  لەلایەن کەسێکەوە کە خۆی وەک بەڕێوەبەری زیندانی ئیمرالی ناساند، بانگ کراوە دەسەڵاتدارانیش ئاگادار بوون بە تەنیا دوای نزیکەی 10 خولەک بردراوە بۆ ژوورێکی خوارەوە، کە کارمەندێک لە ژوورەکەدا هەبووە و پێی وتراوە کە لەم ژوورەدا لەگەڵ براکەیدا کۆدەبێتەوە.

کاتێک وەڵامی تەلەفۆنەکەی دایەوە، لەلایەن ئۆجالانی ڕێبەری پەکەکەوە پێی وترابوو “چۆن گەیشتیتە ئێرە؟ کێ تۆی هێنا؟ چۆن ئەوە ڕوویدا؟ لە محەمەد ئۆجالانی پرسیوە: لە کوێوە قسە دەکەیت؟ هۆیەکەی ئەوەیە لە ماوەی ساڵێکدا هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە ئەمە لە یاسای دەوڵەت و هیچ یاسایەکی تردا نییە”.

براکەی دەڵیێت سەرۆک بەردەوام بوو وتی  “ئەمە هەڵەیە حکومەت بە هەڵە یاری دەکات، یاسایی نییە و ڕاست نییە ئەوە بە تەواوی قبوڵ نەکراوە هەروەها زۆر مەترسیدارە، دەمەوێت پارێزەرەکانم بێن بۆ ئێرە و چاوپێکەوتنم لەگەڵ بکەن یاساییە من 22 ساڵە لێرەم ئەم کێشەیە لە داهاتوودا چۆن دەبێت؟ ئەم کێشەیە تەنیا بە یاسا چارەسەر دەکرێت. بۆچی نایەنە ئێرە؟ ئەگەر دانیشتنێک بکرێت، دەبێت لەگەڵ پارێزەران بێت چونکە ئەم دۆخە هەم سیاسی و هەم یاساییە”.

محەمەد ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە مانگرتننکان بوو لە خواردن لە زیندانەکاندا وتیشی: نامەوێت کەس بە هۆی مانگرتن لە خواردن و لە زیندان بمرێت پێشتر ئەمەم وتوە و ئێستا پێت دەڵێم پێویست بەوە ناکات پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێ نزیکەی چوار پێنج خولەک قسەمان کرد دەنگەکە گۆڕا وابزانم ئەوە دەنگی سەرۆک بوو سەرۆک پێی وتم  ” ئەم کۆبوونەوەیە زۆر هەڵەیە ئەوە پەیوەندی نییە، دواتر تەلەفۆنەکە پچڕا”.

ئۆجالان ڕایگەیاند، دوای پچڕانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئەو بەرپرسەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە لەوێ بووە و داوای لێکردووە چاوەڕێ بکات ئەو وتیشی ئەو کەسە ئەوەی یەکەمجار نەبوو کەسێکی تر بوو پێی وتم چاوەڕێکە و مەڕۆ دوای ئەوەی نزیکەی 10 یان 15 خولەک چاوەڕوان بووم، وتم هیچ پەیوەندی تەلەفۆنی نییە پاشان پێیان وتم ” چاوپێکەوتنەکە تەواو بوو ” .

محەمەد  راشیگەیاند ئەوەی کراوە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت بەپێی یاسای تورکیا ئێمە مافی خۆمانە هەر 15 ڕۆژ جارێک کۆبینەوە. پارێزەران هەموو هەفتەیەک بۆچوونیان هەیە هیچ چاوپێکەوتنێک لە ساڵێکدا ئەنجام نادریت لە کوێی ئەم جیهانەدایە؟ بە تەلەفۆن قسەمان کرد ئەوە چوار پێنج خولەکە ئێمە یەکترمان نەبینی بە زیندوویی ئەمە دژە دیموکراتییە تەنانەت لە یاسای تورکیش قبوڵ نەکراو لێرەوە بانگ لە سی پی تی، ئەنجوومەنی ئەوروپا، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆشنبیر، کەسانی دیموکرات دەکەین دەبێت ئەم کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت. بێ مانایە ئەگەر ئێمە لێرە هاوڵاتیین، مافی یاسایی و دیموکراتیمان هەیە پێویستە ئەم مافە بناسرێ.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button