بایدن: تا 100 رۆژی دیكه‌ 200 ملیۆن ئەمریکی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە ماوەی 100 رۆژی دیكه‌ 200 ملیۆن  كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و ئاشکراشیکرد دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید بکاتەوە.

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، تا 100 رۆژی دیكه‌ 200 ملیۆن  كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن
ناوبراوله‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیداره‌کەی توانای كوتانی 200 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 100 رۆژدا.

سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی فەرمی دوای بوون بە سەرۆک وتیشی: ئه‌مریكا دوای قه‌یرانی كۆرۆنا به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌و قه‌یرانه‌ تێده‌په‌ڕێنێت، گه‌شه‌ی ئابوریش به‌ 6% زیاد ده‌كات.

ئەو لەبارەی پلانی حکومەتەکەی بۆ دوای کۆرۆنا روونیکردەوە “دوای تێپه‌ڕبونی قه‌یرانی کۆرۆنا تیشک ده‌خه‌ینه‌ سەر ئه‌و كێشه‌ درێژخایەنانه‌ی كه‌ روبه‌روی ئه‌مریكا بوه‌ته‌وه‌ وه‌ك پرسی کۆچكردن و کۆنترۆڵکردنی چەک له‌ وڵاتـدا”.

بایدن کە تەمەنی 78 ساڵە لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا وتی بەنیازم لە هەڵبژاردنەکانی 2024دا جارێکی دیکە لەگەڵ کەمالە هاریس جێگری ئێستا خۆم بۆ سەرۆک کۆماری کاندید بکەمەوە.

ئەوەشی وت، کە نازانێت ترامپ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا جارێکی دیکە کاندیدی کۆمارییەکان دەبێت یان نا، ئەو بە هیچ شێوەیەک بیر لەوە ناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button