برای پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەست لەکارکێشانەوەی لە حزبەکەی راگەیاند

لڤین:

کادرێکی یەکیتی کە هاوکات برای پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەشە لە بەغداد دەستلەکارکێشانەوەی لە حزبەکەی راگەیاند و دەڵێت “چیتر لەھیچ ئۆرگانێکی یەکێتی جێگەمان نابێتەوە”.

ھەژاری ھاشم جیھاز، کادری یەکێتی و برای پەرلەمانتار کوردەی هاشمی جیهاز رایگەیاند: بەدەر لە شانازیی و خەباتی بنەماڵەکەم، کەمم نەکردووە و درەنگیش و دوێنێ نەبووم بە یەکێتی و ئەوانەی دەمناسن باش دەزانن خاوەنی ڕابردووێکی لەخۆ بوردووانە و خۆبەخشانەم بۆ ئەم حزبە.

ئەو لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: وا دیارە من و ئەوانەش وەك منن چیتر لەھیچ ئۆرگانێکی یەکێتی جێگەمان نابێتەوە و ئەو ئاوازەی ئێستا یەکێتی پێی دەخوێنێت ئێمە جریوەکەی نازانین و پێی ڕانەھاتووین.

ئەو کە پێشتر لە وەزارەتی شەهیدان و تەندروستیپۆستی وەرگرتووە و بۆ ماوەیەکیش بەڕێوەەری نوسینگەی خالید شوانی بووە دەڵێت “بۆ ئەوەی لەسەر سەنگ و قورسایی خۆمان بمێنین و بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەکرێم بە پیاوی ئەم و چڵکاوخۆری ئەو، بڕیارمدا ڕێز لە ویستی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بگرم و ھەموو پەیوەندییەکم لەگەڵ ئەم حزبە بپچڕێنم و بۆ لەمەودوا  نە من ئەندام و لایەنگر و ھەواداری یەکێتیم وە نە یەکێتی ھیچ مافێکی لەسەر بنەماڵەکەم و خوێن و خەباتی ئێمە ھەیە”.

دەقی روونکردنەوەکە:

ھاوڕێ و دۆستانم، یار و نەیارانم لە ھەرکوێیەك بن، سڵاو و ڕێز

بابەت/ وازھێنان

ھەر کۆشکێك کۆڵەکەکانی دەربھێنرێت و پایە بنەڕەتیەکانی تووشی لەرزین بن، ڕووخانی چاوەڕوانکراوە …

دیارە لەڕابردوو تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بنەماڵەکەمان بەوپەڕی ئەمەك و دڵسۆزییەوە ھەموو ئەرکێکی نیشتیمانیی و نەتەوەیی بەجێ گەیاندووە. من نە کوڕە جاشم و نە دووراودووریش بۆرە خزمێکی رفیق حزبییم ھەبووە و نە خیانەتیشمان لە خاك و ئاو و نیشتیمان كردووە. ھەموو ھەولێر و خۆشناوەتی شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن کە شەھیدەکانمان لە پێشمەرگە ھەرە قارەمان و ئازاکانی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ بوونە، ئاخر لە ھەر شوێنێك تروسکاییەك بۆ ئازادیی بەدیی کرابێت ئێمە وەك چرا بۆی سوتاوین لەھەر سەردەمێك مەشخەڵی شۆڕش ھەڵکرابێت ئێمە  بووین بە گڕ و ئاگرمان لە ناعەدالەتی و ژێردەستەیی بەرداوە و ھەرگیز منەتمان بەسەر میللەتدا نەکردووە و بە ئەرکی نەتەوەییمان زانیوە و ھەمیشە لەم پێناوەشدا قوربانیمانداوە، لە باپیرە گەورەمەوە دەست پێبکەم کەم کەس ھەیە لە دۆڵی بەستۆرە و بناری سەری ڕەش عوسمانی رەحیمێ نەناسن، ئەو پیاوێك بوو لە سەری ڕەشەوە سەری بە ئاغا و دەرەبەگ دادەنواند و ھیچ دەنگێك نەبوو لەدەنگی ئەو بەرزتربێت و داینەمۆی بەگژداچوونەوەی دەرەبەگایەتیی بوو و پارێزەری چینی ڕەنجدەر و جووتیاران بوو ھێزی پۆڵایینی شۆڕشی ئەیلول بوو دوای شەھید بوونی برازا و کوڕەکەشی و لەدوای ئاش بەتاڵ لە مەنفا و دوور لەخاك و زێدی خۆی شەھید بوو، ئێستاش گۆڕەکەی لە نەجەفی پیرۆزە. دیارە لە ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و دەستپێکردنەوەی خەباتیی چەکداریی بەھەمان گوڕوتین و لەسەر ھەمان بیروباوەڕ تەواوی بنەماڵەکەمان بەشدار بوون لەو ئەرکە نەتەوەییە بێباکانە ھەر چی گەنجی بنەماڵەکەمان بوو سینگی دایە بەر گوللـەی بەعس و خاوەنی زیاتر لە ١٢ شەھیدین. ئەوەی باسمکردووە ڕەنگە تەنھا بۆ بەراوردێك بێت لەنێوان ئەو حەقیقەتەی بووەتە مێژووێکی پڕشنگدار بۆ نەتەوەیەك و ئەو باطلەی کە ئێستا بووەتە بار بەسەر میللەتێکەوە ناھەقمان نیە بڵێین کێ کردی و کێ خواردی.

من وەك ھەژاری ھاشم جیھاز بەدەر لە شانازیی و خەباتی بنەماڵەکەم، کەمم نەکردووە و درەنگیش و دوێنێ نەبووم بە یەکێتی و ئەوانەی دەمناسن باش دەزانن خاوەنی ڕابردووێکی لەخۆ بوردووانە و خۆبەخشانەم بۆ ئەم حزبە. بەڵام وا دیارە من و ئەوانەش وەك منن چیتر لەھیچ ئۆرگانێکی یەکێتی جێگەمان نابێتەوە و ئەو ئاوازەی ئێستا یەکێتی پێی دەخوێنێت ئێمە جریوەکەی نازانین و پێی ڕانەھاتووین. بۆ ئەوەی لەسەر سەنگ و قورسایی خۆمان بمێنین و بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەکرێم بە پیاوی ئەم و چڵکاوخۆری ئەو، بڕیارمدا ڕێز لە ویستی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بگرم و ھەموو پەیوەندییەکم لەگەڵ ئەم حزبە بپچڕێنم و بۆ لەمەودوا  نە من ئەندام و لایەنگر و ھەواداری یەکێتیم وە نە یەکێتی ھیچ مافێکی لەسەر بنەماڵەکەم و خوێن و خەباتی ئێمە ھەیە.

مرۆڤ بێ بڕبڕەی پشت دەڕوات بەڕێوە؟؟!!

ھەژاری ھاشم جیھاز،

ھەولێر ٢٠٢١/٣/٢٥



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button