هەڤاڵ ئەبوبەکر: 20%ی دەنگدەرانم بێن بڵێن بەكەڵكی ئەو پۆستە نایەیت واز دێنم

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەقەیان لێنەکراوە بەڵکو لە بارەگا حزبییەکانەوە تەقەیانلێکراوە، راشیگەیاند 20%ی دەنگدەرانی بڵێن بەكەڵكی ئەو پۆستە نایەیت واز دێنم.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند: 20%ی دەنگدەرانم بێن بڵێن بەكەڵكی ئەو پۆستە نایەیت واز لە پۆستەكەم دێنم.

ئەو رایگەیاند لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا بە دەستی هێزە ئەمنیەکان خۆپیشاندەران نەکوژراون بەڵکو ئەوانەی کوژراون لە بارەگای حزبەکانەوە تەقەیان لێکراوە.

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە بەشداری کردووە بەڵام دواتر کە ئاراستەی خۆپیشاندانەکان گۆڕاوە کشاوەتەوە، وتیشی ئەگەر خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەویان بکردایە دەستی لە کارەکەی دەکێشایەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکراشیکرد: هەمو رۆژێك فەیسبوك نامە و ئیمەیڵ بۆ پەیجەكەم دەنێرێت بەس رێگە بدە ریكلامبكەین لە پەیجەكەت هەمو 24 سەعاتێك 600 بۆ 800 دۆلارت ئەدەینێ نەمكردوە.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد لە 90%ی دڵی خەڵكیم رازی كردووە، ئەوەی هەیە كەمینەیەكی ناو سۆسیال میدیایە نارازییە، دەشڵێت “هەركەسێك بێتە شوێنەكەی من 1%ی ئەوەی منی پێناكرێت” بە شانازییەوە وتیسی “تاكەكەسم لە عێراقدا بە دەنگدان حوكم دەكەم”.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران و توركیا و سوریا لە سلێمانی بارەگای هەیە، دەشلێت جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان روونادات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button