حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە نمایشە سەربازیەکەی بەغداد پەیوەندی بەوانەوە هەبێت

لڤین:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكرده‌وه، هیچ نمایشێكی سه‌ربازیان له به‌غدادی پایته‌خت ئه‌نجامدابێت و رایگه‌یاند، هه‌مو جموجۆڵه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌بێت.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له به‌غدادی پایته‌خت ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاری و ههوڵانانهشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه دودرن له‌ڕاستیه‌وه.
دەستەکە راشیگەیاندووە جوڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت.
ئەوەشی وتووە، كاری له پێشینه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به ژماره ناوده‌برێت نه‌ك به ناوهێنانی دیكه، سه‌رجه‌م بهڕێوهبهرایهتیهكانیشی ناوی ناسراو و ناونیشانی فه‌رمی خۆیان هه‌یه.
ئەوس دوای ئەوە دێت بەیانی ئەمڕۆ گروی رەبع ڵا نمیاشێکی سەربازیان لە ناو بەغداد ئەنجامدا و داواینکرد نرخی دۆلار ئاسایی بکرێتەوە و ئەو بەرزکردنەوەیەی نرخەکەی رابگیرێت.