ماتیۆ تولەر: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی پیشمەرگەو دژەتیرۆری عێراق

لڤین:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەولەویەتی ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق ڕاگەیاند، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئامانجە ستراتیژیەکان لەگەڵ گۆڕینی ئیدارەکان یەکدەگرێتەوە.

ماتیو تولەر، لە میانەی سیمینارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند “ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ گۆڕانی بەڕێوەبەرایەتییە یەک لەدوای یەکەکان لە کۆشکی سپیدا یەکدەگرێتەوە”.

ئەو ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕووی کردارییەوە ئەم سیستەمەی ئەمریکا کە هەر چوار یان هەشت ساڵ جارێک ئیدارەیەکی نوێ دێت بە چاوی جیاواز لە ئیدارەی پێشوو سەیری بەرەنگارییەکان دەکات.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتیشی: چاوەکان بینینی نوێ بۆ هەندێک لەو تەحەدییانە دەهێنن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەڵام بێگومان بەردەوام بوون دەبێت، چونکە بەرژەوەندی ئەمریکا لەم وڵاتە زیندووە ناگۆڕێ.

تولەر، وتیشی “شکستپێهێنانی داعش وەک ئەرکێکی ئەمنی لەپێشینەی کارەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێنێتەوە و سەرەڕای لەدەستدانی داعش لە لایەنی ماددییەوە، بەڵام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراقە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی سنوردار کە جەخت لەسەر ئامۆژگاری کردن و یارمەتیدانی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و پێشمەرگە دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکات”

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بەردەوامین لە بەردەوامیدان بەو ئامادەبوونە، تا ئەو شوێنەی کە پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی حکومەتی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش و تیرۆرستان بۆ هەڕەشەکردنە سەر لە گەلی عێراق و ئاسایشی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button