لە کەرکوک شێوازی دابەشکردنی بەنزین دەگۆڕدرێت

لڤین:

بڕیارە لە ئەمڕۆوە تا سەرەتای مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا چوار وێستگەی حکومی لە کەرکوک بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەش بکەن.

بە گوێرەی بڕیارێکی بەرهەمە نەوتییەکان، لە ئەمڕۆوە تا سەرەتای مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا چوار وێستگەی حکومی لە کەرکوک تا کاتژمێر ١٠ی شەو بەنزین دابەش دەکەن.

ئەو وێستگانەش کە بەنزینیان لێ دابەشدەکرێت بریتین لە (المطورە، بابا گركر و الاندلس)..

بڕیاریشە هەمان ئەو وێستگانە لە مانگی ڕەمەزاندا تا ١٢ ی شەو بەنزین دابەش بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button