601 کەسی دیکە تووشووی کۆرۆنا بوون و 5 کەسیش گیانیان لەدەستدا

لڤین:

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 601 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆماركراون و 5 کەسی دیکەش لە هەولێر، دهۆک و گەرمیان بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 6060 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و تیایدا 601 تووشبووی نوێ هەبووە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 222 تووشبوو چاكبوونەتەوە هەروەها 2 کەس لە هەولێر، 2 کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە گەرمیان بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 117 هەزار و 412 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 107 هەزار و 640 كەسیان چاكبوونەتەوە و 3622 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button