عهلی حهمهساڵح:
شەڕی میدیایی پارتی و یەکێتی بۆ شاردنەوەی بازرگانی و داگیرکاریی ڕەشە

لڤین:
عهلی حهمهساڵح، ڕایدەگەیەنێت، شەڕی میدیایی پارتی و یەکێتی بۆ شاردنەوەی بازرگانی و داگیرکاریی ڕەشە، دەشڵێت: ئەو دوو حزبە بەشەڕی میدیای و ناکۆکی میدیایی خەڵک فریودەدەن و دەبێ خەڵکیش دوعا بکات ئەمانە ناکۆک نەبن و لە ژێرەوەش لەسەر ھەموو شت کۆکن و لەمەرزەوە بۆ ئەرز، لە نەوتەوە بۆ قەرز و تەنانەت لە ساختەکاری ھەڵبژاردنیش کۆک بوون.
عهلی حهمهساڵح، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان، لە نوسینێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، ڕەخنەی توند لە پارتی و یەکێتی دەگرێت و ئاشكرایدهكات، کە ئەو دوو حزبە لهسهر سهرجهم پرسهكان كۆكن و ههمووشتێكیان له نێوان خۆیاندا دابهشكردووه.
دەقی نووسینەکەی عەلی حەمەساڵح:
شەڕێکی میدیایی بۆ شاردنەوەی بازرگانی و داگیرکاری ڕەش
یەکێ لە فیشخابور و ئەوی تر لە باشماخ قاچاخی دەکات.. ئەم لە باشماخەوە جگەرە دێنێ و ئەو لە خابورەوە نەوت..
لەسەر مۆبایلیش لەنێوان ھەردوولا ڕێککەوتنە، ٢٥٪ گومرگ بدەن و ٧٥٪ بە ئێکسسوارات داخڵی بکەن.. تەنانەت کارگۆی فڕۆکەخانەشیان بەشکردووە! ھەتاوەکو دەگاتە بازرگانی ئاڵتون!!
لەسەر بازرگانی جگەرە و تەنانەت جگەرەی ساختە چەند بخەنە بازاڕ کۆکن.. تەنانەت لەسەر بازرگانی مەشروب و مەشروبی ساختەش ھەر کۆکن.
ئەم لە تانجەرۆ بەنزین و گازوایلی ساختە دروستدەکات ئامادەیە ھەزاران کەس تووشی شێرپەنجە بکات، ئەوی دیکەش لە کاشێ ھەمان کاردەکات…
لەسەر دۆسیەی نەوتیش دەرکەوت نەک لێرە لەبەغداش ھەر کۆکن..
کۆمپانیای خاڵە سنوریەکانیشیان لە بەینی خۆیاندا بەشکردوە و لە ھەر خاڵێکی سنوری بە سێزدە ڕێگا چەندین ملیۆن دۆلار لە خەڵک وەردەگرن..
لەسەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی و سکویرتی نەوتیش کۆکن! پێشتریش بەکۆکی شیرینی نەوتیان دابەشدەکرد.
لەسەر زەوی و پرۆژەکانیش کۆکن..
لەمەرزەوە بۆ ئەرز، لە نەوتەوە بۆ قەرز! کۆکن..
تەنانەت لە ساختەکاری ھەڵبژاردنیش کۆک بون!!
شتێک نابینم ھەردولا کۆک و ھاوبەش و ھەماھەنگ نەبن!!
ئەمانە لەسەر ھەموو شت بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و بێموچەیی خەڵک کۆکن..
بەشەڕی میدیای و ناکۆکی میدیای خەڵک فریودەدەن و دەبێ خەڵکیش دوعا بکات ئەمانە ناکۆک نەبن!!! لە ژێرەوەش لەسەر ھەموو شت کۆکن!!
بەداخەوە ھەردولا.. بۆ بەردەوامی ئەم تاڵانیە و دروستکردنی بێدەنگی دژ بە ئەم ستەمکاریە، خەڵکانی دیکەشیان ڕازیکردوە بەشتێکی کەم!!!!
ئەمە چیرۆکی بەرھەمی خەبات و شاخ و دژایەتی زوڵم و ستەمکاری بوو!!!