ئێران داخستنی سنووری لەگەڵ عێراق درێژكرده‌وه‌

لڤین:

ئێران داخستنی سنووری لەگەڵ عێراق درێژكرده‌وه‌، ئەوەش بەهۆی بەرز بوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە.

لەو بارەیەوە حسێن قاسمی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنوور لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “لیژنەی نیشتیمانیی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران بڕیاریدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگای خوزستان کە لە عێراقەوە بۆی گوازراوەتەوە، تاوەکو 10 رۆژی تر سنووری نێوان ئێران و عێراق، بەهەرێمی کوردستانیشەوە بە داخراوی بمێنێتەوە”.

حسێن قاسمی، روونیشیکردوەتەوە، جموجۆڵی بازرگانی ناوەستێت و بەردەوام دەبێت و بڕیارەکە گەشتیاران دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button