“دوای پەسەند کردنی بودجە دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە”

لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژە ئاشکرایکرد، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2021، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچووان دەكرێتەوە. 

ئاژانسی فەرمی عێراق، لەسەر زاری مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی لە عێراق بڵاویکردەوە دوای پەسەندکردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2021، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، کە تێیدا ژمارەی پلە وەزیفییەکان و جۆرەکانیان لە دام و دەزگا حکومییەکان دیاریدەکرێت، دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچووان دەكرێتەوە.

ڕوونیشیکردوەتەوە کە پلە وەزیفییەکان بەشێوەیەکی یەکسان دابەشدەکرێن و کەسانی شایستە دادەمەزرێنرێن، سەبارەت بە و کەسانەش کە وانەبێژ یان گرێبەست و ئەوانەی بەپێی کرێی رۆژانە کاردەکەن، تەمیمی جەختیکردووەتەوە کە پشت بە دەقەکانی بودجە دەبەستن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button