بەغداد و ئەنقەرە ڕازین کێشەکان “بە دیالۆگ چارەسەر بکەن”
لڤین:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن .
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی قاسم ئەعرەجی، لە کۆبونەوەیەکیاندا ئەمڕۆ باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کراوە، گفتوگۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە کراوە.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی و ڕێزگرتنی هەردولا کرایەوە دیالۆگی بنیاتنەرانە ڕێگاچارەی کێشەکان بێت، لە بەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتی دراوسێ.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتەکەی بە تەمایە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و حکومەتەکان دروست بکات بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی ” عێراق سازش لەسەر بەهێزی خۆی ناکات و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا دروست دەکات “.