ئەمریکا: تۆپ لە یاریگای ئێراندایە بۆ گەڕانەوە رێکەوتنی ئەتۆمی

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران، کە لە ساڵی 2018دا لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل وتی “ئێمە زۆر بە ڕوونی ئەوەمان وتووە ئێستا ڕێگای دبلۆماسی کراوەیە، کاتێک یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری پێکەوەیی هەموو لایەنەکانی کرد”.

ئەو وتی پێشنیاری یەکێتی ئەوروپایان بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە پەسەند کردووە بەڵام تا ئێستا ئێران پێی باش بووە بەشداری نەکات.

ئەو وتیشی تۆپەکە ئێستا لە یاریگای ئەواندایە، ئەوان دەبێت وەڵام بدەنەوە کە ئایا ئامادەبن بگەڕێنەوە بۆ دیپلۆماسی و پابەندبوون بەو ڕێککەوتنەوە ئەگەر ئەمە رووبدات، دەتوانین لەسەر بابەتە ملهوڕییەکانی تری وەک ناسەقامگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکە، بەرنامەی مووشەکی ئێران و هتد، بەرەو پێش بچین.

لە 18 ی شوبات ، بلینکن بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیای ئاگادارکردەوە کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لەسەر گەڕانەوەی ئەو دوو وڵاتە بۆ پابەندبوون بەڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 .

ڕێکەوتنە ناوکیەکە میکانیزمێکی نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی پێشنەکەوێ بەڵام بە هاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە رێکەوتنەکە کشایەوە و سزای بەسەر ئێراندا  سەپاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button