سێ کەس بە هۆی شێلانی هاوڵاتیەک بە ئۆتۆمبێل دەستگیردەکرێن
لڤین:
سێ کەس لەسەر شێلانی هاوڵاتیەک بە ئەنقەست دەستگیردەکرێن کە دوو کەسیان ئافرەتن.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بنکەی پۆلیسی شاوێس دوای ئاگادارکردنەوەیان کەوا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تۆمەتبارێکی دانیشتووی شاوێس بە ناوی (ع.ح.ا) لەسەر ڕێگای پیرمام بەئەنقەست و بە خێراییەکی زۆر هاوڵاتییەکی بە ناوی (صباح علی حمد) شێلاوە و دواتر گیانی لە دەستداوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی ەولێر لە راگەیەندراوێدە دەشڵیت: هێزەکانمان توانییان تۆمەتباری ناوبراو، کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبوو، لە ماوەی کەمتر لە 3 کاتژمێردا دەستگیر بکەن.
پۆلیس ئەوەسی روونکردووەتەوە: هەر لەسەر ئەو کێشەیە، دوو تۆمەتباری دیکەی ئافرەتیان بە ناوەکانی (ن.ر.ح) و (ز.ا.ع) دەستگیر کرد و هەرسێکیشیان بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ڕادەستی دادگا کران بەپێی ماددەی ٤٠٦ ی س.