سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی قەتەرکرا
لڤین:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی قەتەر کرا و لە کۆبونەوەیەکدا رەوشی ناوچەکە گفروگۆی لەبارەوەکرا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ە ئامادەبونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سەرۆکی هەرێم، پێشوازى له شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لە کۆبونەوەکەدا ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا و هه‌نگاوه‌كانى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى تاوتوێ كران.
بارزانى، بانگهێشتنامه‌يه‌كى فه‌رميى شێخ خالد بن خه‌ليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى ده‌وحه قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.