کۆتایی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی هەدەپە ئەنجام دەدرێت

لڤین:

ئەنجومەنی گشتیی دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاریدا لە 31ی ئازار یەکەمین دانیشتنی خۆی بۆ دۆسیەی داخستنی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ئەنجامبدات.

بەپێی ئەو کارنامەیەی کە لە سایتی دادگای باڵای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، یەکەم پێداچوونەوەی ئەنجومەنی گشتی بۆ ئەو کەیسە لە 31ی ئازاردا دەبێت، لەگەڵ پێداچوونەوەی سەرەتاییدا بڕیار دەدات کە ئایا تاوانبارکردنەکە قبوڵ کراوە یان نا.

بەگوێرەی کاری دادگاکە ئەگەر داواکاریەکە قبوڵ بکرێت، بۆ بەرگری سەرەتایی دۆسیەکە ئاراستەی هەدەپە دەکرێت و هەدەپە لەو ماوەیەکدا کە دادگای باڵا پێی دەدات، بەرگری سەرەتایی خۆی ئامادە دەکات و دەشتوانێت داوا لە دادگا بکات ماوەی زیاتری بداتێ.

دوای ئەوەی لەلایەن حیزبەکەوە بەرگری سەرەتایی دەدرێت بە دادگا، سەرۆکی داواکاری گشتی، بەکرشاهین، بۆچونی خۆی بۆ هەمان مەبەست پێشکەش بە دادگاکە دەکات و ئەو بۆچونەش دەدرێتە هەدەپە و دواتر دادگا کاتی دانیشتنی دادگاییەکە دیاریدەکات.

دادگا بەشێوەی زۆرینە بڕیاردەدات کە بە شێوەیەکە لە کۆی 15 ئەندامی دادگاکە10 ئەندام دەبێت لەەڵ بڕیارەکە بن.

ئەگەر دادگای دەستووری داخستنی حیزبەکەی کردە بڕیار و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە  بۆ ماوەی 5 ساڵ کارکردنی سیاسی لە دامەزرێنەر و ئەندام و بەرپرسانی پارتەکەقەدەغە دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button