وەزیری تەندروستی: هەرێم 43 هه‌زار ڤاكسینی ئەسترازێنکا وەردەگرێت
لڤین:
بڕیاره سبه‌ینێ 336 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا بگاته عیراق وەزیری تەندروستی هەرێمیش رایگەیاند، پشكی هه‌رێم 43 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه.
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى راگه‌یاند “ئه‌و ڤاکسینه‌ى ده‌گاته عیراق و هه‌رێمى کوردستان، له جۆرى (ئەسترازێنکا)یه”.
ئەو ئاماژەی بەوەکرد ئەو ڤاکسینە لەلایەن کۆڤاکسى نێوده‌وڵەتى دابینکراوە و له رووى ته‌ندروستییه‌وه رێگه‌پێدراوه، له‌گه‌ڵ ڤاکسینى ”سینۆفارم” ی چینیی جیاوازیان نییە.
راشیگه‌یاند “ئه‌و ژه‌مه ڤاکسینانه‌ى که پێشتر درابوو به کارمه‌ندان و ته‌ندروستکاران له هه‌رێمى کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کییان نه‌بووه، له رێگه‌ى زانستییەوە به‌کارهێنراون”.
بەرزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئەو ڤاکسینەی دەگاتە هەرێم به هه‌مان میکانیزمى پێشوو ده‌بێت دابەشدەکرێت .