لە سێ رۆژی نەورۆزدا لە هەولێر نزیکەی 100 تاوان ئەنجامدراوە

لڤین:

نوسینگەی پارێزگاری وردەکاری ئامارەکانی رۆژانی نەورۆزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە 7 رووداوی هاتووچۆدا 27 کەس بریندار بوون و نزیکەی 100 تاوانیش لە سێ رۆژی نەورۆزدا لە هەولێر روویانداوە.  

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێنماییەکان لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەسنوری هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: لە 16 تا 23ی ئازار 42 هەزار و 772 گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە 3 ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا 7 ڕووداوی هاتووچۆی مەترسیدار ڕوویاندا کە لەئەنجامیاندا 27 کەس برینداربون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی پارێزگای هەولێر:

ڕاگەیندراوێک لە نوسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز کە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنوری پارێزگاکەمان، هەروەها دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لەچونە سەیران و پابەندبونی هاوڵاتییان بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و پاراستنی ژینگە لەسەیرانگە و شوێنە گشتیەکان، ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەسنوری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

یەکەم/ گەشت و گوزار

لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاران، لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوودا لە 16ی ئازار تا 23ی ئازار، 42 هەزار و 772 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، کە بەتەنها لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە 21ی ئازار تا 23ی ئازار، 16 هەزار و 210 گەشتییار لە ناوەراست و خوارووی عێراقەوە سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، کۆی گشتیی هاوڵاتییان و هاوشاریانی پارێزگای ھەولێر کە چوونەتە سەیران لەھەر 3 رۆژی جەژنی نەورۆز (490) ھەزار کەس بوون.

دووەم/ هاتووچۆی هەولێر:

پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز چۆن داڕێژرابوو بەهەمان شێوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران، بەوشێویەش بەخۆشحاڵییەوە هاوڵاتیان لەکاتی چون وگەڕانەوەیان لەسەیرانگاکان تووشی ئاستەنگی هاتووچۆی گەورە نەبوون، تەنها قەرەباڵغیەکی ئاسایی لەسەر ڕێگایەکان بەهۆی زۆری ژمارەی سەیرانکاران پەیدابوو، سەبارەت بەڕووداوەکان لە 3 ڕۆژی جەژنی نەورۆز بەداخەوە (7)ڕووداوی هاتووچۆی مەترسیدار ڕوویاندا کە لەئەنجامیاندا بەداخەوە (27) کەس برینداربون و (4) کەسیشیان گیانیان لەدەستدا.

سێیەم/ پۆلیسی هەولێر:

سەبارەت بە پلانی ئەمنی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبێ گیرو گرفت تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران و سەرکەوتوو بوو، لەهەرسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ئاماری تاوانەکان بەمشیوەیەی بوو، (92) تاوان تۆمارکراوە، (87) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون،  (5) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.

چوارەم/ بەرگری شارستانی:

تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (10) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و یەک حاڵەتی ڕزگارکردن لەخنکان هەبووە، سەرجەم حاڵەتەکان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، لێرەوەش جارێکی تر وەکو پارێزگای هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان و دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، جارێکی تر سوپاس بۆ یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و تیمەکانی شارەوانی، لەسەرجەم قەزا و ناحییەکان، کە لە سێ ڕۆژی نەورۆزدا ڕێگریانکرد لەئەنجامدانی سەرپێچی و دروستکردنی زێدەڕۆیی، کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەپرس بە قۆستنەوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز بەنیازبوون زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی ئەنجامبدەن.

لەکۆتایدا سەرەڕایی هەموو ئەو ئامادەکاری و ماندووبوونەی تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە سێ ڕۆژەی جەژنی نەورۆز کرابوون لەپێناو پاراستن و هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان، بۆ خۆپارێزی و پارێزگاریکردن لە ژینگە، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان بەو شێوەیی چاوەڕان دەکرا لێیان بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو دۆخە هەستیارەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دووچاری هاتووین، پابەند نەبوون لەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پاک ڕاگرتن و پاراستنی ژینگە و شوێنە گشتییەکان، کە بەداخەوە ئەم پابەندنەبوونەشیان وایکرد ژینگەی سەیرانگا و شوێنەگشتییەکان پیسبکرێت و دۆخی تەندروستییش لەشارەکەمان سەخت تربێت.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2021.3.24



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button