516 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراو 7 کەسیش گیانیان لەدەستدا

لڤین:

لڤین: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 516 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆماركراون و 7 کەسی دیکەش لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 5138 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و تیایدا 516 تووشبووی نوێ هەبووە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 224 تووشبوو چاكبوونەتەوە هەروەها 4 کەس لە هەولێر، 2 کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە سلێمانی بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 116 هەزار و 811 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 107 هەزار و 418 كەسیان چاكبوونەتەوە و 3617 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button