بە وێنە…. مەراسیمی پێشوازیكردن له تهرمی د.کەمال مەزهەر لە هەولێر
لڤین:
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر پێشوازیی له تهرمی د.کەمال مەزهەر، مێژوونووسی کورد کرا.
ئەمڕۆ له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق، وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوسەر و کەسوکاری د. کەمال مەزهەر و ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆشنبیران مەراسیمی پێشوازیکردن لە تهرمی د.کەمال مەزهەر، بەڕێوەچوو.
دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی کۆچکردوو نێچیرڤان بارزانی، وتەیەکی پێشکەشکرد.
مەراسیمەکە لەلایەن ئەکادیمای کوردییەوە ڕێکخرابوو.