لە بارەی درێژکردنەوەی پشو و خوێندنەوە ڕوونکردنەوە درا
لڤین:
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند جگە لە پۆلی 12 دەرگای خوێندنگا و قوتابخانەکان بەڕووی پۆلەکانی دیکەی خوێندندا بە داخراوی دەمێننەوە و پشوو درێژدەکرێتەوە تا ئەوکاتەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پۆلی دوانزە بەردەوام دەبن لە خوێندن، بەڵام بەهۆی هەڵکشان و زۆربونی توشبووانی کۆرۆناوە قۆناغەکانی دیکەی خوێندن ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو پشووەی تا 25ی ئەم مانگە ڕاگەیەندرابوو، هەتا ئەو کاتە درێژدەکرێتەوە کە هەڵسەنگاندنی تەواو دەکرێت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدات.
پێشتر لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا جگە لە پۆلی دوانزە خوێندنی سەرجەم قۆناغەکانی دیکە هەتا 25ی ئازار ڕابگیرێت و پاش ئەوەش بڕیار لە درێژکردنەوە یان کۆتاییهێنان بە پشووەکە دەدەن.