سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 دەستپێدەکات

لڤین:

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 دەکرێت بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و لەماوەی هەفتەیەکدا، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی خشتەکە سبەی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن: (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن،  لیوای نه‌وت و ره‌گه‌زنامه).‌

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی تاوەکو 31ی ئەم مانگە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و مووچەحۆران دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button