تا مانگی رەمەزان دوو بەشە خۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وه‌زاره‌تی بارزگانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی ته‌واوی به‌شه خۆراكی مانگانه پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان ته‌واوكردووه
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: دابه‌شكردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان یەکلایكراوه‌ته‌وه مانگانه دابه‌شده‌كرێت.
ئەو وتیشی: وه‌زاره‌تی بارزگانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی ته‌واوی به‌شه خۆراكی مانگانه پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان ته‌واوكردووه، لە مانگی رەمەزاندا ئەو بابەتە گرنگیەکی تایبەتی پێ دەدرێت.
رونیشیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زاندا دوباره ده‌ستده‌كرێته‌وه به دابه‌شكردنی به‌شی دووه‌می به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، لەو مانگه‌شدا ماددەکانی خۆراك زیاد دەکرێن.