لە رووداوێکی هاتووچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە باشوری ئێران، 14 کەس کە 8 یان منداڵبوون، گیانیان لەدەستدا.
موجەتەبا خالیدی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، رایگەیاند: رووداوەکە لە سەر ڕێگای نێوان شارەکانی زاهدان و خاچ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران.
ئەو روونیشیکردەوە کە لەو رووداوەدا جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە کەسە 11 کەسی دیکەش برینداربوون.