تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دووکان دۆزرایەوە

لڤین:
دوای سێ رۆژ لە خنکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی گەنجە خنکاوەکەی سلێمانی لە دوکان دۆزرایەوە.
گەنجێکی هەڵەبجەیی رۆژی یەکشەممەی رابردوو 21ی ئازاری 2021، لە ئاوی دووکان خنکا و ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازاری 2021، دوای گەڕانێکی بەردەوام تەرمەکەی دۆزرایەوە.
عەبدوڵڵا عەبدولخالق ئەحمەد، لەدایکبووی 1998 بوو و تەمەنی 22 ساڵ بوو. دووساڵ لە زانکۆی زاخۆ لە بەشی زانستە گشتییەکان خوێندوویەتی و پاشان گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی لە بەشی کیمیا.
یەکەم رۆژی نەورۆز لەگەڵ خێزانەکەی وەک زۆربەی هاونیشتمانیان چوونە سەیران بەڵام گەشتەکەیان لێ بووە شین و یەکەم رۆژی نەورۆز لای ئەوان وەک بیرەوەرییەکی ناخۆش تاهەتایە دەمێنێتەوە.