راکان جبوری داوای زیادکردنی کارەبای کەرکوک دەکات

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت داوا دەکات کارەبای شارەکە و بەشە گازی مۆلیدە ئەهلییەکان زیاد بکرێت.
ڕاکان جبوری، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ساڵانە کۆمپانیای گازی باکور لەم وەرزەدا هێڵەکانی نۆژەندەکاتەوە و ئێستاش لە هەردوو وێستگەی بەرمهێنانی کارەبای تازە و مەلا عەبدوڵا لە رۆژئاوای کەرکوک لەکاردان و هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت.
ناوبراو راشیگەیاند لەگەڵ وەزیرانی کارەبا و نەوت قسەمان کردووە بۆ ئەوەی بەشە گازی موەلیدەکانی کەرکوک زیاتر بکەن، چونکە ڕەوشی کارەبا لەشارەکە لەو پەڕی خراپیدایە.
ئەو داواشیکرد بۆ ئەوەی قەیرانی هاوشێوەی هاوینی ڕابردوو دوبارە نەبێتەوە داوایانکردوە بڕە کارەبای نیشتیمانی کەرکوک زیادبکرێت و کەرکوک دۆخێکی تایبەتی پێ بدرێت.