چەمچەماڵ:

تەرمێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە،شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتییەك گەیەندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو كە بەوتەی كەسوكارەكەی لە ئاودا خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، شەوی رابردو هاوڵاتییەكی تەمەن 49 ساڵ لەگوندی لكاوەی سەر بە ناحیەی تەكیە لە “گۆمێكدا” خنكاوە و تەرمەكەی گەیەنراوەتە بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو.

ئەوەش هاتووە، دوای تەواوكردنی رێكارەكان تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button