سەمیر هەورامی:

سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێینەوە بەغداد

لڤین:

بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە بودجەی گشتی عێراق، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستانی24ـی راگەیاندوە”بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی رێککەوتن لەسەر رەشنووسی نوێی ماددەی ١١ی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمنزیکانە دەچێتەوە بەغدا”.

هەورامی باسی لەوەشکردوە”حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لەو دوو پێشنیازە لەبارەی ماددەکەوە خراونەتەڕوو دەربڕیوە”.

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی یاسای بودجە کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button