دەزانن پۆلیسەکانی تورک لەسەرچی ٦ منداڵیان دەستگیرکردووە؟

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەڵاح خدر
هێزەکانی دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان ٦٣ کەسیان لە پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەد دا دەستگیرکرد، کە شەشیان منداڵن و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی یەک ساڵە، یەکێکی تر لە دەستگیرکراوەکان لەسەدا 76 خاوەن پێداویستیی تایبەتە و ئەشکەنجەیان داون.
ئەو ٦٣ کەسە بە پاساوی ئەوەی کڵاو و ملپێچ و لەچکی سەوز و سوور و زەردیان پێبووە لە دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فاشیستەکان تورکەوە دەستگیرکران، کە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ، دوانی تەمەن سێ ساڵ و پێنج ساڵیان تێدایە و لەگەڵ دایکیان دەستگیرکراون.
منداڵێکی دیکەش تەمەن ١٢ ساڵ و منداڵێکی تری تەمەن ١١ ساڵ و منداڵێکی تریان کە تەمەنەکەی ڕوون نەبووەتەوە، دەستگیرکردوە.
بەپێی ئاژانسی فورات گیراوەکان لە رێگادا تاوەکو گەیشتنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس ئەشکەنجە دراون و سوکایەتییان پێکراوە.
یەکێک لە گەنجەکان دوو جار بوراوەتەوە بەهۆی ئەوەی لەلایەن پۆلیسەکانەوە بە تەل بەستراوەتەوە و چەندینجار سەریان بە دیوارەکاندا کێشاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button