لەنێوان من و مردن دوو هەنگاو

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی فاروق عەلی*
هەژدە ساڵ لەمەوبەرو لەشەوی 22/3/2003 كەوتینەبەر هێرشی موشەكەكانی ئەمەریكا، دەكرێ بڵێین ئەمەریكیەكان بەهەڵە ئێمەیان بۆردومان كرد، بەڵام ناكرێ هەمان گومانمان بۆ چاوساغەكانی ئەمریكا هەبێ، بەدڵنیاییەوە هەردوو بەرەی شەڕ (یەكێتیو ئەنصار) هەوڵی ئەوەیان دەدا كۆمەڵ بەو شەڕەوە بتلێنرێ، كۆمەڵێ رووداو ئەو راستیە دەسەلمێنن، بەڵام سەركردایەتی كۆمەڵ لەوە لێزانتربوو بكەوێتە داوێكی لەوجۆرەوە، ئەگەرچی قوربانیەكانمان زۆربوون بەئێستاشەوە خوێن لەجەستەمان دەچۆڕێ.
بەڵام پێمان وابوو مانەوەی كۆمەڵو بەردەوامی ئەو ڕێبازەی براو هاوسەنگەرەكانمان لەپێناویدا گیانیان بەخشی، باشترین بژاردە بوو كە كۆمەڵ هەڵی بژارد، ئەوكاتەی بەر پەلامارەكە كەوتین لەگەڵ ژمارەیەك لەو برایانەی شەهید بوون پێكەوە لەیەك ژوور بووین جیاوازیمان تەنها دەرگای چونە دەرەوە بوو، كە ئەو ژوورە دوو دەرگای هەبوو، من بەبڕیاری پەروەردگار لە دەرگایەكەوە رۆشتمە دەرەوە دوو تا سێ هەنگاو دوورتر لەو دەرگایەی برایانی تر هەڵیان بژارد، لەوكاتەدا موشەكێكمان بەركەوت، بەداخەوە سەرجەم ئەو برایانە شەهیدبوون منیش چەند هەنگاوێك هەلیدامو كەوتم بەئەرزدا، ئەو برایانەمان خودا بەشەهید قبووڵیان بكا گیانیان بەخشی، ئێمە دەرفەتی ژیانمان پێدرا لەلایەن پەروەردگارەوە، دڵنیام ئەوان خۆش بەختن، بەڵام هێشتا ئێمە لەبەردەم تاقی كردنەوەداین ئاخۆ عاقبەتمان چۆن دەبێ؟
لەخوا دەپاڕێمەوە قوربانیەكانمان بەشەهید قبووڵ بكاتو لەگەڵ پێغەمبەرانو ڕاستگۆیانو پیاوچاكانو شەهیدان دا حەشریان بكاتو ڕێنمونی ئێمەش بكات بەردەوام بین لەسەر ڕێبازی ئیسلامەتیو ڕاوەستاو بین لەسەر بیروباوەڕی راستو دروستی ئیسلام.
*ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21