ئەو چایچیەی كە عێراقی گەیاندە لوتكە…
لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەنگەر سەید قادر
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٩٧١/٩/٢٣ ئەحمەد حەسن بەكر لە نوسینگەی خۆی سەرقاڵی ئامادەكردنی بودجەی سەرۆكایەتی دەبن، لەوكاتەدا ئەحمەد حەسن بەكرد داوا لە چایچیەكەی دەكات كەناوی ئەبو ئیبراهیم بووە كە دۆسیەی ژمارە ٤ بۆ بهێنێت كەلەسەر مێزی دانیشتنەكە دانراوە.
ئەبو ئیبراهیمیش چەند دۆسیەیەك بەرز دەكاتەوە دەڵێت كامەیانە؟ ئەحمەد حەسن بەكریش بەگاڵتەوە دەڵێت چیە نازانی بخوێنیتەوە؟ دەڵێم دۆسیەی ژمارە چوار، ئەبو ئیبراهیمیش دەڵێت نەخێر خوێندەواریم نیە، ئەحمەد حەسەن. بەكر بەسەریدا دەكێشێت و دەڵێت الله اكبر.
داوا لە نوسینگەكەی دەكات محمد مەحجوبی وەزیری پەروەردە و فەوزی قەیسی وەزیری دارای بۆ بانگ بكەن و بڕیار دەدات بڕی ٢٥ هەزار دیناری عێراقی و بودجەی سەرۆكایەتی بۆ هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری تەرخان بكەن لەو بڕە پارەیە ٥ هەزار دینار بۆ حكومی زاتی(دەسەڵاتی شۆڕشی كورد) تەرخان بكرێت.
یاسای ژمارە ١٥٣ لە ١٩٧١/١١/٣٠ بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری دەركرا و لە ساڵی ١٩٧٩ عێراق نەهیشتنی نەخوێندەواری لەتەواوی عێراق ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی یونسكۆ پەروەردە لە عێراق لەساڵی١٩٧٨ لەڕیزی باشترین١٠ وڵاتی جیهاندا بووە.
دواتر بەرهەمی ئەم گرنگی دانەی بەكر بە كەرتی پەروەردە و خوێندن سەدان هەزار خاوەن بڕوانامە و پسپۆڕ بوو كە خزمەتێكی گەورەیان بە وڵاتانی كەندا و ئەوروپا كرد چونكە سەدام دەری پەڕاندن و كۆچیان كرد، بەڵام بەختی كورد وابوو یەكێك لەو كەسانە كوردستان بخاتە سەر ڕێگای تاڵانی، كە كاك ئاشتی هەورامی بوو.