دەمیرتاش سزای سێ ساڵ و نیو زیندانی بۆ دەرکرا

لڤین:
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگاییەکەیدا بە تاوانی “سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار” سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.
ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی ساڵی 2015، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە گوایە سوکایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا کردووە داواکاری گشتی داوای کرد، بە تاوانی “سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار” سزای 1 ساڵ، 2 مانگ بۆ 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی کردنی بۆ دەربکرێت.
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بە سیستەمی دەنگ و رەنگ (SEGBİS) لە دادگای تاوانی بچووکدا ئامادەی دانیشتنی دادگای لاوەکی بوو و پارێزەرەکانی لە هۆڵی دادگاکەی ئامادە بوون.
دەمیرتاش ڕایگەیاند، ساڵانێک لە سیاسەتدا بووە دەزانێت چۆن قسە دەکات وتیشی “ڕەخنەم لە حکومەت گرت من ڕاستەوخۆ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانم نەکردبە ئامانج”.
دوای پشووەک دادگا بە تاوانی “سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار” سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی کردنی بۆ دەمیرتاش بڕیەوە.