تورکیا: لە سوریادا 35 ئەندامی پەکەکەمان کوشت

لڤین:
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی نبع سەلامی باکووری سوریا 35 ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی هێزەکانی یەکەکانی کۆماندۆ ئەمڕۆ لە کاتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی بەهاری ئاشتی توانییان ئەندامی پەکەکە بکوژن.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە “لەگەڵ کوشتنی ئەو سێ کەسە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێ رۆژی ڕابردوودا ئەندامی پەکەکە و یەپەگە بوون و کوژراون گەیشتووەتە 35 کەس”
ڕۆژی شەممە سوپای تورکیا ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 20 پێگەی کوردی تێکشکاندووە و ژمارەیەکی زۆر چەکداری لە شاری تەل ڕفعەتی باکووری سوریا بێلایەن(کوشتن) کردووە.