داواکاری گشتی سکاڵا لەسەر پیر لوقمان تۆماردەکات

لڤین:

ئەندامێکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرامبەر لێدوانەکانی پیر لوقمان رێبەری زەردەشتییەکانی کوردستان و “سوکایەتیکردنی بە ئاین و سمبولێک کە لەلای خەڵکی مسوڵمان جێگەی رێزە”، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن.

محەمەد رێکانی، ئەندامی داواکاری گشتی لە نوسراوێکدا کەئاڕاستەی  دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردوە ئاماژەی بەوەشکردوە “ئەو قسانەی پیر لوقمان بە پێی مادەی 372 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 سوکایەتییە بەرامبەر بە ئاین و سمبولێک کە لەلای خەڵکی مسوڵمان جێگای رێزە”.

ئەوەشی خستوەتەڕو، “بۆیە داوا دەکەن کە رێکاری یاسایی لە دژی پیرلوقمان بگیرێتەبەر”.

پیر لوقمان، رێبه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتیان له‌هه‌رێمی كوردستان لە ڤیدیۆیەکدا کە چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە مێژووی بڵاوکردنەوەی دیار نییە دەڵێت “یەکێک لە سەرکردە خیانەتکارەکانی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبیە”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button