وەزارەتی کارەبا

تاوەکو شەممەی داهاتوو ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا دەدەین

لڤین:

وەزارەتی کارەبای هەرێم پیرۆزبایی سەری ساڵی کوردی لە هاووڵاتیان دەکات و ڕایگەیاند، تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی نەورۆز لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:” لەم بۆنەیەدا زیاتر لە ٧ هەزار فەرمانبەری كارەبا بەشێوەی نۆرە و ئیشكگری 24 كاتژمێر لە 229 وێستگە و 155 فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبا و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و چاككردنەوەی وێستگەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەخزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات كارەبا كە بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button