سەركردەیەكی شیعە:

هەولێرو سلێمانی بونەتە ئەوروپاو ناوچە شیعییەکان زبڵخانەن

لڤین:

سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، ئاماژەبەوەدەکات کاتێک خەڵکی خوارووی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن، دەبینن ئەو دوو پارێزگایە وەکو ئەوروپای لێهاتووە، کەچی پارێزگاکانی خۆیان لە سەردەمی حوکمڕانی سەدام حسێن خراپترن، بۆیە دۆخەکەیان پێ قەبوڵ ناکرێت.

نەجات حسێن، سەركردە لە رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، سەبارەت بە هۆکاری پەنابردنی هێزە شیعەکان بۆ تێپەڕاندنی یاساکان بەزۆرینەو وەلانانی تەوافوق، وتی”بەشێک لە وەزارەتەکان لای عەرەبی سوننە یاخود کوردن، ڕێژەی گەندەڵی تێیاندا بەرزە، کەچی تانە لە حوکمڕانی شیعە دەدرێت، بۆیە شیعە ناچارە هەندێک ڕێوشوێن بۆ باشکردنی حوکمڕانیەکەی بگرێتە بەر”.

جەختیشیکردەوە”شیعە ناچارە بێ ڕازیبونی لایەنی تر، بودجە پەسەندبکات، چونکە خواروی عێراق زبڵخانەیە، لەکاتێکدا هەولێر و سلێمانی خەریکە دەبن بە ئەوروپا، خەڵکی خواروی عێراق مافی خۆیانە بپرسن، کە هەردولا لە حکومەتن، بۆ هەولێر و سلێمانی وایەو ناوچەکانی ئەوانیش لە سەردەمی سەدام خراپترە، پەرلەمانتارە شیعەکان لەژێر فشاردان، هەڵبژاردنمان لەپێشە، دەبێت شتێک بۆ خۆیان بکەن و خەڵک ڕازی بکەن، ئەگینا وەزعەكە مەترسیدارەو خەڵک توڕەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button