دەمیرتاش

سەرجەم هەوڵەکان شکست پێدەهێنین

لڤین:

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ داخستنی هەدەپە هەوڵێکی دیکەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)یە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەرێگەی پارێزەرەکانییەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەنوسانی داوەتەوە و باسی لەوەکردوە، داواکاری گشتی تورکیا تائێستا رێکاری بەرامبەر 687 (شەش سەد و هەشتا و حەوت) سەرکردەی هەدەپە گرتوەتەبەر بۆ قەدەغەی چالاکی سیاسی بەرامبەریان، بەڵام سەرجەمی ئەو هەوڵانە ناتوانن رێگری بکەن لەوەی خەبات لەپێناوی دیموکراسی و بەرنامەکانیان رابگرن.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەرچەندە داهاتوی هەدەپە سەرکردەکانی ئێستای ئەو پارتە بڕیاری لەبارەوە دەدەن، بەڵام دڵنیایە ئەوان هەنگاوی پێویست بۆ گەرەنتیکردن و پاراستنی ئیرادەی گەل و مافی نوێنەرایەتیکردنی دەگرنەبەر و لەکۆتاییدا ئەو ئاستەنگیانەش تێدەپەڕێنن.

دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، ساڵی 2010 بوەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button