بەشیر حەداد:

ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە

لڤین:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە و كوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە، بەڵكو هەندێك تێبینی هەیە.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریكای وتووە”ئەو ڕێككەوتنەی كورد كردوویەتی لەبەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە و كوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە لەو شتانەی واژۆكرا لەڕێككەوتنەكە كوردیش لەسەقفی داواكارییەكانی خۆی هەندێك دابەزی، دڵنیام هەندێك لەلایەنە شیعیەكانیش لەسەقفی داواكارییەكانی خۆیان دابەزین هەتا هەرێم و بەغداد بگەنە ڕێككەوتنێك”.

ئەوەشی وتووە”لایەنە كوردییەكان دەڵێن ئەمە دوایین سەقفی ئێمەیە كە واژۆمان كردووە لەڕێككەوتنەكەی ڕۆژی هەینی ناتوانیین لەوە زیاتر بێینەخوار، هەر گۆڕانكارییەك، هەر وشەیەك بگۆڕدرێت ئێمە ناچینە ژێرباریەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە”بەشی هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق ناڵێم كێشەیەك بوو بەڵام بابەتێك بوو كە پێویستی بەگفتوگۆ هەبوو، گفتوگۆی لەسەركرا، چەندین جار شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتە بەغداد هەم لەگەڵ حكومەتی عێراقی هەم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیش چەندجار كۆبووەوە هەتا لەكۆتایدا گەیشتنە ئەنجامێك و ڕێككەوتنێك واژۆكرا لەنێوان شاندی حكومەت و لەنێوان لایەنەسیاسیەكان لەدەرەوەی پەرلەمان كە ئەم ڕێككەوتنە واژۆكرا ئەمە بووە بنەمایەك بۆئەوەی لەناو پەرلەمانیش كاری لەسەربكرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button