پەرلەمانتارێکی پارتی:

لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوین لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت

لڤین:

ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوین ئەم سیستمی لێبڕینی موچە بەمجۆرە بەردەوام دەبێت.

شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، “شاندی هەرێم ئەوەندە چووە پێشەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان وتیان ئیتر بەسە ئاوەندە مەچنە پێشەوە”

دەشڵێت”ئێستا هیچ بیانویەک نەماوە بۆ ئەوەی بڵێین حکومەتی هەرێم نایەوێت رێکبکەوێت.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئێستا دوو حزبی لە عێراقدا پابەندن بە رێککەوتنەکانیان کە پارتی و سەدرن و پێویست ناکات حکومەتی هەرێم لەمە زیاتر گفتوگۆبکات بەڵکو تەنها دەبێت ئەو رێککەوتنە جێبەجێبکرێت کە کراوە.”

راشیگەیاندووە”پارتی گەورەترین هێزی ناو پەرلەمانی عێراقە بەبێ هاوپەیمانیکردن و پێش چونی شاندی هەرێم لەگەڵ سەدر رێککەوتنی کردبوو.”

باسی لەوەشکردووە”پارتی بەبێ شکۆیی ناگەڕێتەوە کەرکوک بە سەربەزیی دەگەرێتەوە ئەو شارە ق نابێت ئەوکەسانەی کە تێوەگلاون بە گەندەڵی لە کەرکوک نابێت ببنەوە واجیهەی ئەو شارە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە”یەکێتی لە دیاریکردنی سەرۆککۆمارەوە یەک دەنگی کوردی لە بەغدا شکاند و سەرۆککۆمار تەنها مافی یەکێتی نییە مافی گەلێکە.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button